ناسر ڕەزازی

ئامۆزا گیان

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
422
ئامۆزا گیان
بیکە بۆ خاتر تاقە براکەت ئامۆزا گیان
ئەملات ماچ کردم بێنە ئەولاکەت ئامۆزا گیان

ئامۆزا لەوبەری چۆمی نازەنین جیرانی خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا هەر بۆ خۆم فەرزی

دیسان باری غەم نیشتوە لە لێوم ئامۆزا گیان
بەزەیێکت بێ بەو دڵەی پەشێوم ئامۆزا گیان

ئامۆزا لەوبەری چۆمی نازەنین جیرانی خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئەی هاوار هەر بۆ خۆم فەرزی

چەندم پێ گوتی پاتق پیرم بی ئامۆزا گیان
بەقسەت نەکردم خودا دەیزانی ئامۆزا گیان

ئامۆزا لەوبەری چۆمی نازەنین جیرانی خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئەی هاوار هەر بۆ خۆم فەرزی

چەن شاران گەڕام چەن خاکەساری ئامۆزا گیان
بووم بەشوانەکەی حەق نادیاری ئامۆزا گیان

ئامۆزا لەوبەری چۆمی نازەنین جیرانی خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئەی هاوار هەر بۆ خۆم فەرزی

هیچ کەس وێنەی من بەختی لار نەبو ئامۆزا گیان
سەر کز و مل کز پای دیوار نەبوو ئامۆزا گیان

ئامۆزا لەوبەری چۆمی نازەنین جیرانی خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئەی هاوار هەر بۆ خۆم فەرزی