
هەوت تووڵم لێدەن تۆخوا بە تووڵی ژاڵە گیان ئامۆزا گیان
من تەرکێ ناکەم ڕێگەی ئەو ماڵە گیان ئامۆزا گیان
چەپکێ ڕەیحانەم لارەو کردەوە تۆخوا ئامۆزا گیان
چەپکێ ڕەیحانەم تۆخوا لارەو کردەوە گیان ئامۆزا گیان
شەو بە ڕەسمەکەت ڕۆژم کردەوە تۆخوا ئامۆزا گیان
شەو بە ڕەسمەکەت ڕۆژم کردەوە گیان ئامۆزا گیان
باڵاکەت بەرزە تۆخوا بە قەد چنارێ گیان ئامۆزا گیان
کێ تۆی لە من کرد بەردی لێ بارێ گیان ئامۆزا گیان
کێ تۆی لە من کرد بەردی لێ بارێ تۆخوا ئامۆزا گیان
بۆیە حەز دەکەم بە دوای من بمری تۆخوا ئامۆزا گیان
دارەمەیتەکەم تۆخوا بە شان هەڵبگری گیان ئامۆزا گیان
دارەمەیتەکەم تۆخوا بە شان هەڵبگری وەی ئامۆزا گیان
دونیا وەک چۆپی ها بە دەستەوە تۆخوا ئامۆزا گیان
دونیا وەک چۆپی ها بە دەستەوە گیان ئامۆزا گیان
هەر ساتێ ها دەس تۆخوا یەی کەسەوە وەی ئامۆزا گیان
هەر ساتێ ها دەس تۆخوا یەی کەسەوە گیان ئامۆزا گیان