
کانییەکەی دەر ماڵ زیخ دانە دانە ئامۆزا گیان
یارم دانیشتووە زوڵف ئەکا شانە ئامۆزا گیان
یارم دانیشتووە و زوڵف ئەکا شانە ئامۆزا گیان
ئامۆز تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم
بێ وە سەرینم تێر بکە شینم ئامۆزا گیان
دنیا مردنە نەوەک نەتبینم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم
ئەوا تۆ هاتی لە ڕێی باخەوە ئامۆزا گیان
دەم بە پێکەنین دڵ بە داخەوە ئامۆزا گیان
ئامۆز تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم ئامۆزا فێنکی دڵەکەم