ئیسمائیل سابوور

ئامۆزا گیان

بە دەنگی: ئیسمائیل سابوور
شێوەزار: سۆرانی
231
هەر ئەڕۆم ئەڕۆم مەنزڵ بە مەنزڵ ئامۆزا گیان
من لە شوێنی دڵ، دڵ لە شوێنی گوڵ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

فرمێسکی دڵ ڕەق بەردی لێ بارێ ئامۆزا گیان
چۆن دڵی هێنا پیا بێتە خوارێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

تاشی بەختی من ڕەشی بنوێنێ ئامۆزا گیان
کێ دیویە بەهار گوڵ هەڵوەرێنێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی

هەر ئەڕۆم ئەڕۆم دڵم ئەلەرزێ ئامۆزا گیان
لێم بەجێ ماوە من گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی