مزگین تاهیر

ئامۆزا گیان

بە دەنگی: مزگین تاهیر
شێوەزار: سۆرانی
246
هەر دەڕۆم دەڕۆم دڵم ئەلەرزێ ئامۆزگا گیان
چۆن بەجێت بێڵم یار گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵا بەرزی، ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم، نازەنین فێنکی دڵەکەم

خۆرەتاوم خوێن دییەی پڕ دەردە ئامۆزا گیان
نەسیمم شنەی هەناسەی سەردە ئامۆزا گیان
هەر دەڕۆم دەڕۆم دڵم ئەلەرزێ ئامۆزگا گیان
چۆن بەجێت بێڵم یار گەردن بەرزێ ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ باڵا بەرزی، ئامۆزا تۆ بۆ من فەرزی
ئامۆزا تاقە گوڵەکەم، نازەنین فێنکی دڵەکەم

شەماڵ بێنێ بۆم عەتر زۆلفەکەت ئامۆزا گیان
وەختێ بمرم بۆ دیدە مەستەکەت ئامۆزا گیان