هۆمەر دزەیی ‌

ئامۆزا گیان و نازدار و نازدار

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
1396
لە دوورەوە هاتووم بناسە دەنگم ئامۆزا گیان
تۆزی غەریبی نیشتووە لە ڕەنگم ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ داری سێوی شۆڕەژن شین بووی لە کێوی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی نازەنین هەر بۆ خۆم فەرزی

بانمان بانێکە، چیخمان دوو لایێک ئامۆزا گیان
کافر ناخەوێ شەو بە تەنیایی ئامۆزا گیان
ئامۆزا تۆ داری سێوی باریکەی شین بووی لە کێوی
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم شۆڕەژن فێنکی دڵەکەم

مانگەشەو خۆشە چپەی ناو کۆڵان ئامۆزا گیان
دەم لە ناو دەم بێ دەس لە مەمکۆڵان ئامۆزا گیان
ئامۆزا تەنیا گوڵەکەم شۆڕەژن فێنکی دڵەکەم
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی نازەنین هەر بۆ خۆم فەرزی

ئەرێ نازدار و نازدارەی نازدارەی بابی
نازدار و نازدارەی نازدارەی بابی
کۆترە باریکەی ڕۆڵە باڵ بە شۆڕەبی
خۆ من زووم زانی نازدار تۆ بۆ من نابی

نازدار و نازدارێ نازدارەی دایکێ
گەردن هەڵبێنە ڕۆڵەبۆت بکەم ملوانکێ
عارەقەی مەمکان نازدارتەڕ کرد خەناوکێ

نازدار و نازدارەی نازدار حەمینە
سینگی حەمینم رۆڵە حەوز و کانینە


ئەرێ نازدار و نازدارەی نازدارت کردم
منداڵی دوێنێ بووم تۆ پیرت کردم
بە خۆت نازدار بۆ وات لێ کردم