محەمەد ماملێ

ئامۆزا گیان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
322
چەندەم پێ کوتی بە تەگبیرم بی ئامۆزا گیان
بە قسەت نەکردم خودا گیرم بی ئامۆزا گیان
ئامۆزا لەوبەری چۆمی ئەی هاوار جیرانی خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئەی هاوار تۆ بۆ من فەرزی

دیسان باری غەم نیشتووە لە لێوم ئامۆزا گیان
بەزەییەکت بێ بەو دڵەی پەشێوم ئامۆزا گیان
ئامۆزا لەوبەری چۆمی ئەی هاوار جیرانی خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئەی هاوار تۆ بۆ من فەرزی

لە شنەی دارەبی لە مەزەی قۆرە ئامۆزا گیان
خۆدا هەڵنەگرێ ئەو زوڵمە زۆرە ئامۆزا گیان
ئامۆزا لەوبەری چۆمی ئەی هاوار جیرانی خۆمی
ئامۆزا تۆ باڵابەرزی ئەی هاوار تۆ بۆ من فەرزی

چوار کەس لە دنیا نەگەین بە موراد ئامۆزا گیان
لاس و خەزاڵ و شیرین و فەرهاد ئامۆزا گیان